سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لێدوانی فەرمی حکومەتی ھەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩

زێد نیوز:

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند" لەنزیکترین کاتدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە و بۆ ئەو مەبەستە پارەی پێویست خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی".

ئەمڕۆ (شەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "زێد نیوز" بینیوویەتی، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ئاماژەی بەوە کرد "پارەی تایبەت بەموچەی ئەیلول خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی".

وتیشی "وەزارەتی دارایی رۆژ و کاتی دابەشکردنی موچە دیاری دەکات، بەڵام لەئێستاوە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەت". 

رێباز حەملان روونیکردەوە "ئێستا زیاتر زیاتر لە ٤٨%ی داھاتی نەوت دەچێت بۆ موچە لەکاتێکدا پێشتر ٣٠% بوو، زیاتر لە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچە لە داھاتی نەوت بۆیە کێشەی موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەتی لە سلێمانی".  



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-24
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]