سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان نەوەی نوێ نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرد

زێد نیوز:

نەوەی نوێ لە رێگەی دوو نوسراوی فەرمییەوە کە ئاراستەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم و قایمقامیەتی دەربەنیخانی کردووە، داوا دەکات کارئاسانییان بۆ بکرێت تاوەکو لەسەر ئەرکی خۆیان تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەکی سەردەمیانە نۆژەن بکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو دوو نووسراوەی کە وێنەکانیان دەست (زێد نیوز) کەوتووە، داوا لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە کە لەسەر راسپاردەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە رایگەیاندبوو"ئامادەن لەسەر ئەرکی خۆیان تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەکی سەردەمیانە نۆژەن بکەنەوە لەماوەی تەنھا یەک مانگدا"، رەزامەندی بدەن بە رێگەدان بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان". 

لە نوسراوەکەی تردا نەوەی نوێ داوای لە قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان کردوە کە ئاسانکاری بکات بۆیان تاوەکو تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە رێگەی بەدیل بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان بکەن.

رۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لە ماوەی مانگێک و ئاماژەی بەوە کرد "کاکە…برا.. ھۆۆۆۆۆۆ حکومەت…ئیشی جوان بە ئێوە ناکرێت برا، حوکمڕانی بە ئێوە ناکرێت، لێمانگەرێن بە مانگێک ئەو تونێلەت بۆ دەکەم بە تونێلێکی نێودەوڵەتی و جوان کە ھەموان حەز بکەن بڕۆن سەیری کەن، نەک نەوێرن پێیدا تێپەڕ بن". 

دەشڵێت "کاکە تاقیمان بکەنەوە، بزانن راست دەکەین یان نا، بھێڵن با سبەی دەستپێبکەین بزانن چ نمونەیەکی جوان پێشکەش دەکەین لە پرۆژە و خزمەتی شارەکان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]