سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێشبینی کەشناسێک بۆ دەستپێکردنی ھەورە بروسکە و بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێم

زێد نیوز:

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند "لە ئێستادا جۆریەتی ھەورەکان لەئاسمانی ھەرێم بەزۆری بەرەو کەڵەکە ھەور دەگۆرێت و ھەورە بروسکە لەبەشێکی ناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای ھەرێم چالاکبووە".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەک لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "لەچەند کاتژمێری داھاتوودا کەش گونجاوتر ئەبێت و بارستە ھەوری زیاتر لە ئاسمانی ناوچەکان چردەبێتەوە و لەناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسکە و بارانبارینی پچر پچر و ھەرەمەکی دەستپێدەکات".
دەشڵێت "رێژەی باران و کاریگەری ھەورە بروسکەکان پێشبینی ئەکەین لەسەر ناوچە شاخاویەکانی باکور و رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ، ئیدارەی راپەرین ، پارێزگای سلێمانی چالاکتر و زیاتر بێت بەڕاورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]