سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

یاداشتنامەیەکی ئەمنی گرنگ لەنێوان ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان واژووکرا

زێد نیوز:

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سیلێست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێکراوەی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تێکشکاندنی داعشدا".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە نوێکراوەیە کە بۆیەکەمجار لە سالی ٢٠١٦ دا واژۆ کرا ڕەنگدانەوەی ھەماھەنگی دوور مەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھەروەھا پابەندی ھاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لەڕێی ئەم لێکتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندی خۆی بۆ پشیوانیکردنی ڕۆڵ و بەشداری ھێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە لە پرۆسەکانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکھاتەیەکی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە ھەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لەبواری چاکسازی بنەڕەتی دامەزراوەکاندا بە دەست ھاتوون و ھەمیش پابەندی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵکردنی ھێزەکانی لەخۆدەگرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شان بەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەوەستێت لە کاتێکدا عێراقێکی بەھێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن".

ئاماژە بەوەش کراوە "حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە ھەماھەنگی بەردەوامی ئەمنی لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا لە ژێر چوارچێوەی دەستوری عێراق و پرۆگرامی چاکسازی پێشمەرگەدا، کردۆتەوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]