سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەھۆی خۆپیشاندانەوە چەند شارێکی ئێران لەژێر دەسەڵاتی حکومەت دەرچوون

زێد نیوز:

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران پێی نایە رۆژی سێھەم و تادێت بەرفراوان دەبێت و لە ئێستاشدا حکومەت دەسەڵاتی بەسەر چەند شارێکی ئەو وڵاتەدا نەماوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی (زێد نیوز) بۆ خۆپیشاندانەکانی شارەکانی وڵاتی ئێران لە ئێستادا حکومەتی ئێران دەسەڵاتی بەسەر شارەکانی (کرماشان، ئیلام، ھەمەدان، لورستان، مەھاباد، کەرەج، ئەسفەھان) نەماوە و لە زۆربەی زۆری ئەو شارانەدا ھێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە بەر پەلاماردانی خۆپیشاندەران و ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و سوتێنراوون. 
ھاوکات ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان گەیشتوونەتە شاری تارانی پایتەخت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ھێزی زیاتر رەوانەی ئەو شارانە دەکەن کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تیادایە. 
بەگوێرەی زانییارییەکان فەرمان بۆ بەسیجی ئێرانی و پاسەوانی شۆڕش کراوە کە بەرەو ئەو شارانە بچن کە کۆنترۆڵ دەرچوون و خۆپیشاندانەکان سەرکووت بکەن. 
رۆژی شەممە (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە رێوڕەسمێکی قەرەباڵخدا و بە ئامادەبوونی ھەزاران کەس تەرمی ژینا ئەمینی، ئەو کچە کوردەی کە بە پاساوی "پابەند نەبوونی بە بڕیاری باڵاپۆشییەوە" دەستگیرکرا و دواتر گیانی لەدەستدا، بە خاک سپێردراو لەدوای ئەو مەراسیمە و ھەتا ئێستا خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان بەردەوامن. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-20
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]