سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

عێراق سەرجەمی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئاگادار کردەوە کە نەوتی ھەرێم نەکڕن

زێد نیوز:

بەڕێوبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند "سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەوتی خاو لە ھەرێم نەکڕن".

عەلا یاسری، بەڕێوبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەمیانەی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە کرد "سەرجەمی ئەو گرێبەستانەی حکومەتی ھەرێم لەبواری دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی خاو ئەنجامیداوە بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی ھەڵوەشێنراوە".

وتیشی "وەزارەتی نەوت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی میکانیزمی نەرم و نیان بەمەبەستی گواستنەوەی تەواوی مەلەفەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی، بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە پێشوازی لێنەکرا، ئەوەش وای لە وەزارەتی نەوت کرد رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر". 
جەختیشی کردەوە "رێوشوێنی تەواو گیراوەتە بەر و سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەوتی خاو لە ھەرێم نەکڕن". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-20
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]