سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لێدوانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە

زێد نیوز:

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامی دەبێت و پارە بۆ پڕۆژەکانیش خەرج دەکرێ".

ئەمڕۆ (دووشەممە، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە(باسنیوز)ی راگەیاند ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ رێکخستنەوەی خەرجی و داھاتی حکومەت و رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و لەو پێناوەشدا ھەنگاوی کرداری نراوە بۆ بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و تەمویلکردنی پرۆژەکان و بەردەوامی دان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ھاونیشتمانیان".
ئاماژەی بەوەشدا "بە پشتیوانی خوا و خەڵکی خۆمان، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانیویەتی بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و ھەموو ھەوڵێکی خۆشمان داوە تاوەکو سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکەین، کە لەپاڵ دابەشکردنی موچە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامیان ھەبووە و بەپێی ئەو داھاتەی کە لەبەردەستدا بووە لە کابینەی نۆیەم دا ٨٤٠ ملیار دینار بۆ ٨٨٤ پرۆژە خەرج کراوە".
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشیکردەوە "کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چاکسازی لە پێناو بەدیھێنانی دادپەروەری و رێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی".
جوتیار عادل، ئاماژەی بەوەش کرد "داھاتی حکومەت لە داھاتی نەوتی و نا نەوتی و تەمویلی حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانان پێکھاتووە، بەڵام لەمساڵدا حکومەتی فیدراڵی تەنیا ٤٠٠ ملیار دینارەکەی ناردووە و لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمیشدا کۆی گشتی داھات بریتی بووە لە ٤٦ تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار و خەرجیش ٤٩ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار بووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-19
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]