ھەڵوێستی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ داریوش لەبارەی کوشتنی ژینا ئەمینی
زێد نیوز:
ھونەرمەندی گەورە داریوش ئیقباڵی لە کۆنسێرتەکەی ٢٧ی خەرمانان لە ڤانکۆڤەری کەنەدا ھۆکاری مردنی ژینا ئەمینی بە "نەبوونی ھاوسۆزی و یەکیەتیی گەلانی ئێران" ناوبرد.
ھەروەھا وتی "کاتێک چەقۆ و فیشەکیان دەنا بە روو و ژیانی جوتیارانی ئیسفەھانی، ئەھوازییەکان ڕانەپەڕین. کاتێک مترۆپۆل ڕووخا، مازەندەرانییەکان ڕانەپەڕین. کاتێک کچانی مەشھەد تێزابیان پێدا کرا و بووە ھۆی سووتانی دەموچاویان، کرمانییەکانیش ڕانەپەڕین، دەرئەنجامەکەی ئێستا ئەوەیە کە مەھسای نازەنین و خۆشەویست بە ناڕەوا دەکوژرێت".
|
زیاتر...