سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

پێنج ھۆکاری زیادبوونی کێش و قەڵەوی لە وەرزی پایزدا

زێد نیوز:

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک پێنج ھۆکار بۆ زیادبوونی کێش و قەڵەوی لە وەزری پایزدا دەستنیشان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە ھۆکارەکان وەرزش نەکردن و کەمبوونەوەی جوڵەیە.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک پێنج ھۆکاری بۆ زیادبوونی کێش و قەڵەوی لە وەرزی پایزدا دەستنیشان کرد، کە ئەمانەن: 


زیادبوونی کێش و قەڵەوی لە پایزدا:
پێنج ھۆکاری زۆر گرنگ:

۱ــ وەرزش نەکردن و کەم بوونەوەی جووڵە: سەرما و دابەزینی پلەی گەرما  دەبێتەھۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی  وەک ڕویشتن بە پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری  ، لە ھەمان کات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر  دەبێتە ھۆی خواردنی   بڕێکی زۆر لە خۆراک.

۲ـ تووشبوون بە خەمۆکی وەرزی  پایز: وەرزی پایز لە کۆمەڵێک کەس بە تێک چوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی  دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئەمەش پاڵ بە ھەندێ کەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی  شیرینی  بەرێت  وەک  نەستەلە و ئیشی ھەویر. 

۳ـ تێکچوونی ئاستی ھۆرمۆنەکان: بە تایبەت لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، ھەروەھا  بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی سەعاتی بایۆلۆژی جەستە و  کۆنتڕۆڵکردنی جەستە .

٤ـ خواردنی بڕێکی زیاتر لە خۆراک: دوور و دێژی شەوگار  دەبێتە ھۆی زۆر خواردن بە ھۆی بێزاری و مەلەلەوە، ھەروەھا ھەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە ھۆی زیادبوونی ئیشتھا  بە مەبەستی  گەرم بوونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە کاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، ھەروەھا لەکوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆرێت کە بڕێکی زۆر وەزیان تێدایە وەک سەروپێ، نۆکاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز، محلەبی، کاستەر، جۆرەکانی شیرینی. 

٥- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو چونکە لە کەشی سارد کەمتر ھەست بە تینیووەتی دەکەیت، لە ھەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە  کە دەوڵەمەندن بە ئاو.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-14
زیاتر...
123
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]