سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

دارایی پەرلەمان زانیاری نوێ لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

زێد نیوز:

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردووە لە لیژنەی دارایی و تیایدا باسی چەند پرسێکمان کردووە، لەوانە پاشەکەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران".

ئەمڕۆ(سێشەممە، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە (زێد نیوز) بینیوویەتی ئاماژەی بەوی کرد "داوامان لە حکومەت کردووە کە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بخرێتە بری قەرزەکانیان و ئەوەشی کە دەمێنێتەوە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی و لەو بارەیەوە چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتین". 

وتیشی "حکومەتی ھەرێم ١٤ ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەران قەرزارە، ھاووڵاتیانیش ھەشت ملیار دۆلار قەرزاری حکومەتن و لە ڕاپۆرتەکەدا داوامان کردووە (مەقاسە) لەنێوان ئەو دوو قەرزەدا بکرێت و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بۆیان بخرێتە جێگەی قەرزەکانی ئاو و کارەبا و پێشینەکان و قەرزی دیکە".    

روونیشیکردەوە "ھەروەھا لە ڕاپۆرتەکەدا داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان کردووە کە چەند ساڵێکە راگیراوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]