سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

رێکخراوێکی سەربەخۆ: داتاکانی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی قەرز و داھاتی حکومەتی ھەرێم ناڕاست و ھەڵەن

زێد نیوز:

رێکخراوی پاسەوان کە رێکخراوێکی ناسیاسیی سەربەخۆی قازانج نەویستە راپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو داتایانەی کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی قەرز و داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دواھەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی خۆیدا خستیەڕوو بە ناڕاست و ھەڵە ناودەبات.

لە راپۆرتەکەی پاسەوان-دا ئاماژە بەوە کراوە کە لەبارەی قەرز و داھاتی حکومەتی ھەرێمەوە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەوتووەتە ھەڵەوە و جیاوازی ژمارەکانی ئەوان و ژمارە راستەقینەکان ملیاران دۆلارە. 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەی ٨ی ئەیلوولدا کۆمەڵێک ژمارەی ھەڵەی خستووەتە روو وتوویەتی "داھاتی حکومەتی ھەرێم لەماوەی کابینەی نۆیەمدا زیاتر بووە لە ٤٠ ملیار دۆلار".  
ئاماژە بەوەش کراوە کە بەگوێرەی بەدواداچوونی تیمی بنکۆڵکاریی پاسەوان ئەو ژمارانە ھەڵەن و بەپشتبەستن بە راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی لە پرۆسەی نەوتی ھەرێم لەسەردەمی کابینەی نۆیەمدا تاوەکو ئازاری ٢٠٢٢، سەرجەم داھاتی گەڕاوەی نەوت نزیکەی ١٢ ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بووە نەک ٢٥ ملیار دۆلار".  
ھاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمدا نزیکەی دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە بەغداوە گەیشتووتە ھەرێمی کوردستان نەک زیاتر لە چوار ملیار دۆلار. 

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش رووندەکاتەوە کە شاسوار عەبدولواحید لە باسکردن لە داھاتی ناوخۆیشدا کەوتووەتە ھەڵەوە و ئەو ئاماژە بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار دەکات، بەڵام ئەم ژمارەیە تەنھا لەو حاڵەتەدا راست دەبێت کە بەدرێژایی ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم داھاتی مانگانە لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلار کەمتر نەبووبێت. ئەمەش ناگونجێت بەوپێیەی لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ھەندێک جار داھات گەیشتووەتە سفر، بۆیە بەکۆی گشتی و بە نزیککراوەیی داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا ٤٠ ملیار دۆلار نەبووە بەڵکو کەمتر بووە لە ٢٦ ملیار دۆلار و بەمەش جیاوازیی ژمارەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە ژمارە راستینەکە نزیکەی ١٤ ملیار دۆلارە. 
لە پێناسەی رێکخراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "پاسەوان، ڕێکخراوێکی ناسیاسیی سەربەخۆی قازانج نەویستە. بێماندووبوون ئامانجەکانمان گرتووەتە ئەستۆ لەپێناو چارەسەرکردنی پرسە ھەرەگرنگەکانی کۆمەڵگە لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]