سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان دەکرێت

زێد نیوز:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند" بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە " بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر ھاووڵاتیان لە مانگی داھاتوودا بکرێت".
ئاماژە بەوەش کراوە "بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-12
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]