سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لقى بانکێکى عێراق لە هەرێم بۆ پێدانى قەرز و پێشینە بە هاوڵاتیان، دەکرێتەوە

زێد نیوز:

نوسینگەی رۆژنامەوانی د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی لقی سەرەکی بانکی رافیدەین و ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی لقێکی ئەو بانکە لە ھەرێمی کوردستان بۆ پێدانی قەرز و پێشینە بە ھاووڵاتیان، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لە بەردەوامی ھەوڵەکانی د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  بۆ دووبارەکردنەوەی لقەکانی بانکی رافیدەین لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی لقی سەرەکی ئەو بانکەی کرد لە شاری بەغدا و لە لایەن عەبدولحەسەن جەمال بەرێوەبەری گشتی بانکەکە پێشوازی لێکرا". 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە سەردانەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگی کاراکردنەوەی ئەم بانکە بۆ گەشەسەندنی  ئابوری و دارایی  ھەرێم و سوودمەندبوونی ھاوڵاتیانی ھەرێم لە قەرز و پێشینەکانی ئەو بانکە، باس لەو رێکارە کارگێڕی و یاساییانە کرا کە پێویستە لەلایەن ھەردوو حکومەتی ھەرێم و فیدراڵەوە بۆ ئەو کارە ئەنجام بدرێت". 

ئەوەش روونکراوەتەوە "لەو چوارچێوەیەشدا بانکی ناوبراو داواکاریەکەی د.نەرمین-ی بە نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد بۆ وەرگرتنی رەزامەندییان لەسەر ئەو بابەتە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]