سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

حکومەتی ھەرێم دەستپێکردنی پڕۆژەی راکێشانی بۆری غازی بۆ ماڵان راگەیاند

زێد نیوز:

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "ھەوڵدەدەین ئەمساڵ دەستپێبکەین بە پڕۆژەی راکێشانی بۆری غاز بۆ ماڵان".

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بەوە کرد "لەڕێگەی چەند پرۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان، لە پارێزگاو ئیدارەی سەربەخۆو شارو شارۆچکەکان عەمباری غاز دروستدەکرێن‌و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت‌و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت". 

وتیشی "ئەمە یەک پرۆژە نیەو چەندین پڕۆژە لەخۆدەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی‌و بیانی بەو پرۆژانە ھەڵدەستن". 

محەمەد شوکری روونیکردەوە "ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبارو پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبخەن‌و دەست بەکار بکەن، مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێت بە مەرکەزی". 

ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو پرۆسەیە کاری دەوێت‌و کاری بۆ دەکرێت‌و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت، ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ‌و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆرو کاتی زۆریشی پێویستە". 

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان جەختی کردەوە "دروستکردن‌و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویەکی لەسەر ھاوڵاتی نابێت‌و بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێتە ماڵ ‌و غازیش گران نابێت، تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]