لەنەخۆشخانەیەکی سلێمانی و لە نەشتەرگەرییەکی بێوێنەدا شاخوێنبەری دڵ بۆ دوو نەخۆش گۆڕدرا
زێد نیوز:
لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەشاری سلێمانی بەھەوڵ و ماندبوونی ھەشت پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشکی بەنج و ستافی کارمەندانی تەندروستی توانرا شەوی ڕابردوو ژیانی دوو ھاوڵاتی لەمردن ڕزگار بکرێت و دوو نەشتەرگەری گەورە و ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان ٣٥ ساڵ و ٣٧ ساڵ بوو تووشی دڕانی شاخونێبەری سەرەکی دڵ ببوون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوو و دەبوایە لەماوەیەکی کەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بکرێت بۆ ڕزگارکردنیان، خۆشبەختانە بەھەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەشاری سلێمانی توانرا بەسەرکەوتوویی دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام درا.
نەشتەگەرییەکان لەسەعات( ٩)ی شەو تاوەکو (٦)ی بەرەبەیان درێژەی کێشا و بەھەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە توانرا ئەو دوو نەخۆشە لەمردن ڕزگاربکرێت.
|
زیاتر...