ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر نەکرێت چی ڕووئەدات؟ پزیشکێکی پسپۆڕ وەڵامدەداتەوە
زێد نیوز:
پزیشکێکی پسپۆری ھەناوی و شەکرە باس لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی غودەی تەمەڵ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ھەر کات غودەی تەمەڵ دەستنیشان کرا دەبێت زوو چارەسەر بکرێت.
د. داھات حوێزی، پزیشکی پسپۆری ھەناوی و شەکرە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەرجگەر و گیرانی بۆڕیەکانی دڵ و گرژبونی ماسولکەی دڵ و بەرزبونەوەی زەخت و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بونی دڵ".
دەشڵێت "یەکێک لە ھۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتیە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر کەسەکە ھەوڵی خۆلاوازکردنیش بدات، ناتوانێ تاکو چارەسەری غودەکەی نەکات".
دەقی بڵاوکراوەکەی د. داھات حوێزی، پزیشکی پسپۆری ھەناوی و شەکرە:
-ھەرکاتێک غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان کرا پێویستە زوو چارەسەر بکرێ ئەگەرنا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەکە ئەکات وەکو:
-گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە ھۆی ناڕەحەتی و ھەناسەتوندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شکڵەوە ناشرین ئەبێت
-چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەرجگەر و گیرانی بۆڕیەکانی دڵ و گرژبونی ماسولکەی دڵ و بەرزبونەوەی زەخت و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بونی دڵ.
-یەکێک لە ھۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتیە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر کەسەکە ھەوڵی خۆلاوازکردنیش بدات، ناتوانێ تاکو چارەسەری غودەکەی نەکات
-ئەو کەسانەی غودەی تەمەڵیان ھەیە لەوانەیە دایمە ھەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولە کردنی پەلەکان بکەن
-غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی نەزۆکی لە ئافرەتان و پیاوان. ئافرەتانی سکپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەکەیان نەکەن لەوانەیە ببێتەھۆی تێکچونی ئەندامەکانی جەستە و لەدایکبونی پێشوەخت و لەبارچوون
-غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بکرێ چونکە ئەبێتە ھۆی ھەندێ حاڵەت درێژخایەنی وەکو کەم خوێنی وقەبزی و قژەڵوەرین.
-ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێ لەوانەیە ببێتە ھۆی زۆر خەوی و تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی
د. داھات حوێزی
پزیشکی پسپۆری ھەناوی و شەکرە
|
زیاتر...