سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێشنیارێکی پارتی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

زێد نیوز:

پێشەوا ھەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکاندا لە سەرۆکایەتی ھەرێم، حزبەکەی پێشنیاری سیستمی بازنەیی تێکەڵی کردووە.

پێشەوا ھەورامی لە راگەیەندراوێکدا وتویەتی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان شاندی پارتی وەک دەستپێشخەرییەک بۆ دەرچوون لەو چەقبەستوییەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردن ھەیە لەدوای کۆبوونەوەی پلاسخارت لەگەڵ ‌ مەسعود بارزانی پێشنیاری سیستەمی تێکەڵ کراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی روونیکردۆتەوە، لە سیستەمەکەدا لەسەدا پەنجای ژمارەی کورسییەکان دابەش دەبێتە سەر بازنەی پارێزگاکان بەو واتایەی پەنجا کورسی فرەبازنە دەبێت بە لیستی نیمچە کراوە و پەنجا کورسی تر لەسەر ئاستی ھەرێم دەبێت بە لیستی داخراو.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەپێی پێشنیارەکە، کورسی پێکھاتەکان وەک خۆی دەبێت و "دەستبردن بۆ مافی پێکھاتەکان قابیلی مناقەشە نییە."

وتوشیەتی"ئەو پێشنیارە دەستپێشخەری شاندی پارتی بووە لەپێناو ئەوەی کە ھەڵبژاردن وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی بەردەوامی ھەبێت."

پێشەوا ھەورامانی ئەوەشی خستۆتەڕوو"لایەنەکانی دیکەش دیراسەتی خۆیان دەکەن و وا بڕیاردراوە کە تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]