سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بافڵ تاڵەبانی ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەژی ئەمین: بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد

زێد نیوز:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەژی ئەمین و رایگەیاند، ئەو ئێستا ھیچ پۆستێکی نییەو حەقە پارتی زوو زوو ئامۆژگاری بکات و "من وەختی خۆی بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد."

بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی رووداو وتی "سەلمان (ئەژی ئەمین) ھیچ پۆستێکی نییە، سەلمان رۆیشتووە، سەلمان ئێستا وابزانم لەناو پارتییە، لێرەیە لە ھەولێرە."

وتیشی"برادەرانی پارتی حەقە زوو زوو نەسیحەتی بکەن، من وەختی خۆی کۆن کۆن بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم ئەکرد."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]