سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستبەکاربوو

زێد نیوز:

ئەمڕۆ(چوارشەممە)، رێباز محەمەد خەلیل وەک بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.

فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە فەرمانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠/٨/٢٠٢٢ بەڕێز رێباز محەمەد خەلیل، وەک بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە بەوەکالەت دەستبەکاربوو. 
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و یەکە یاریدەدەرەکانی ناو فڕۆکەخانە، کە ئەندازیار تاھیر عەبدوڵا قادر، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فڕۆکەخانە ئامادەی بوو، رێباز محەمەد وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فڕۆکەخانەی کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە"لەدرێژەی وتەکەیدا بە رێباز محەمەد تیشکی خستە سەر دانانی میکانیزمی نوێ بۆ بەرەودان بەکارەکانی پێشوو و پێشخستنی زیاتری فڕۆکەخانەو بەردەوامی پێدان لە ھەمەئاھەنگی نێوان بەڕێوەبەران و لێپرسراوان و فەرمانبەران ڕاپەڕاندنی کارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی پێکەوەیی وەک لەماوەی ڕابردوودا وەک یەک تیم ئەنجامدراون کە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە ."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]