سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بافڵ تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە ھەوڵی کوشتنی درابێت

زێد نیوز:

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەنگۆی ھەوڵی کوشتنی لەکاتی گەڕانەوەیدا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی لە پیرمام، رەتدەکاتەوەو دەڵێت: "چاودێری دەکراین."

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ (چوارشەممە)، بە میدیای رەسمی حزبەکەی راگەیاند "من تکایەکی برایانەم ھەیە کە ئەو برادەرانەی زانیاری لە کۆبوونەوە دەھێننە دەرەوە، لانیکەم بەجوانی بیھێننە دەرەوە، وانە بووە، ئێمە چاودێری دەکراین و ھەر ئەوەندە بوو."
پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی ھەرێمدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە: "لەدوای گەڕانەوەم لە کۆبونەوەکەی پیرمام لەلایەن کابرایەکی جاشەوە بە قەناس چاودێری ھێلیکۆپتەرەکەم کراوە کە بمخاتە خوارەوە."


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]