سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سەدر داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکات تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵبوەشێننەوە

زێد نیوز:

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی بەتایبەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق ھەڵبوەشێننەوەو سەرۆک کۆماری عێراقیش وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە کۆبونەوەی پەرلەمان نییە. 

سەدر لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە داوای لە لایەنەکانی دەسەڵاتی دادوەریی بەتایبەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردوە "رێڕەوەکە راستبکاتەوە"و ئەوەش "لەدوای کۆتاییھاتنی وادە دەستورییەکانی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو راسپاردنی سەرۆک وەزیران"و "تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو ھەڵسێت بە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەروەھا راسپاردنی سەرۆک کۆمار بۆ دیاریکردنی ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت بە کۆمەڵێک مەرج کە دواتر رایاندەگەیەنین."

رێبەری رەوتی سەدر جەختی کردۆتەوە کە لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەران بەردەوام دەبن لە مانگرتن و "شۆڕشەکەیان" و ھەڵوێستێکی دیکەیان دەبێت ئەگەر جارێکی تر گەل توشی شکست بکرێت.

ھەروەک داواشی لە خۆپیشاندەران، فراکسیۆنی سەدریی دەستلەکارکێشاوەو پەرلەمانتارانی دیکە کردووە، بۆ ئەوە سکاڵای رەسمی پێشکەش بە دادگای فیدراڵی بکەن و وتوشیەتی، دەسەڵاتی دادوەری لەبەردەم تاقیکردنەوەدایەو ھیوادارین بەرژەوەندی گەل لەبەرچاو بگرێت و لە گوشارەکان نەترسێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]