سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

عەلی حەمە ساڵح:گەراجی کۆنی بەغداد دەکەنە پێشانگای ئۆتۆمبیل و دانەی بە ٩٣٠ ھەزار دۆلار دەفڕۆشن

زێد نیوز:

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "گەراجی کۆنی بەغداد دەکەنە پێشانگای ئۆتۆمبیل و ھەر پێشانگایەک بە(٩٣٠ ھەزار دۆلار) دەفرۆشن.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢)، عەلی حەمە ساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردەوە ئاماژەی بەوە کرد "سەدان ھەزار ھاوڵاتی کوردستان ڕێگای ھاتوچۆیان بە گەراجی بەغدا بوو، زۆرینەی زۆری ئەوانە خەڵکی ھەژاری قەزا و ناحیەکان بوون، نزیکەی(١٦٠٠ ئۆتۆمبیل) لەم گەراجە نەفەریان دەگواستەوە". 

دەشڵێت "شوێنی ئەم گەراجە دەکرێتە پێشەنگای ئۆتۆمبیل! گەراجیش درایە کۆمپانیایەکی دیکە لە نزیک تاسڵوجە! نەبوە گەراج لە فڕۆکەخانە دورتر بێت". 
عەلی حەمە ساڵح روونیدەکاتەوە "ھاوڵاتیەکی چەمچەماڵ بە (٥ ھەزار دینار) دەگاتە سلێمانی، بەڵام دەبێت (١٠ ھەزار دینار) بداتە تەکسی بۆ نێوشار!". 

دەشڵێت "بەداخەوە زۆر ھەوڵمدا، ئەمە بۆ بەرژەوەندی دوو کۆمپانیا کراو زیانی لە ھەزاران ھاوڵاتی دا، لەژێر ناوی یاسای وەبەرھێناندا کردبوویان! پێشانگای ئۆتۆمبیل کوێی وەبەرھێنانە!!".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]