لەروداوێکی ھاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی سوتا و گیانی لەدەستدا
زێد نیوز:
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ کاتژمێر ( ٦:٠٠ ) ئێوارە بەشی کۆنتڕۆلی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادار کرایەوە کە ڕوداوێکی ھاتووچۆ لە جـۆری وەرگەڕان ھەیە لە نزیک گوندی قەمتەران ڕێگای ( چوارقوڕنە ~ دوکـان ) بەو ھۆیەوە ئاگـری گـرتوە."
لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکەی بەرگری شارستانی چوارقوڕنە ، بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان و ئەفسەری ئێشکگر گەیشتنە شوێنی ڕوداو ، بەداخەوە شـوفێرەکەی گیانی لەدەستدا کە خەڵکی پارێزگای ھـەولێرە"•
|
زیاتر...