سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێشبینییەک بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سبەینێدا

زێد نیوز:

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند " پێشبینی دەکرێت سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبنەوە".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد " سبەی (شەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٢) ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە کاتە جیاجیاکاندا".
رونیشیکردەوە " لەئەنجامی ھاتنی شێ زیاتر و کاریگەری بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی و بوونی ئەو بەرزە پەستانەی ھەیە لە ھەوای بەرزدا سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە زیاتر دەبێت و کە ئەمڕۆش ھەستکردن بەگەرما زیاتر بووە لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سبەی بەھەمان شێوە زیاتر ئەبێت و لە ھەندێ ناوچەدا بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی دیکە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".
بەوتەی ئەو شارەزایە "پلەکانی گەرما و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٥ بە ٣٠ ، ھەولێر ٤٧ بە ٣٢ پلە ، دھۆک ٤٥ بە ٣١ پلە ، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٣٠ پلە ، کەرکوک ٤٨ بە ٣٥ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرز ئەبێتەوە نزمترین ٣٥ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٣١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٣٠ پلە ئەبێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]