سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەبارەی وەرنەگرتنی ھەزار دیناری لەلایەن کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پارەی ئاو روونکردنەوە دەدرێت

زێد نیوز:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرنەگرتنی ھەزار دیناری لەلایەن کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پارەی ئاو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد "ھەر کۆمپانیایەک وەری نەگرێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

ئەمڕۆ (ھەینی، ٥ی ئابی ٢٠٢٢) کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "تەواوی ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کەھەر کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی پارەی ئاوو یاخود ھەر بابەتێکی تر کەپارەی جۆری ھەزاری لێ وەر نەگرتن بەبیانوی ئەوەی کەلەبانکەکان پارەکانیان لێ وەرناگرێت بەدوا داچونمان بۆ ئەو بابەتە کردوە لەبانکەکان بێ ھیچ کێشەیەک پارەکانیان لێ وەر دەگیرێت".
روونیشیکردەوە "تەنھا لەوانە وەرناگیرێت کەبازرگانی بەپارەوە دەکەن".
دەشڵێت "بۆیە ھەرکۆمپانیایەک گرفت بۆھاووڵاتیان دروست بکات ئەوا لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە نوسراو ئاڕاستەی داواکاری گشتی ناوچەکان دەکەین بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]