سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

حەلبوسی: پشتگیری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەین

زێد نیوز:

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پشتیگری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای کردووە.

محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ (ھەینی)، لە تویتێکدا رایگەیاند"ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نوێنەرایەتی خەڵکەو ئەو جەماوەرەی کە کۆبونەتەوە بەشێکن لە بون و ویژدانی پەرلەمان، بەھیچ شێوەیەک ناکرێت چاوپۆشی لە ئیرادەیان بکرێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت کە موقتەدا سەدر داوای کردزوە."

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتوشیەتی"پشتگیری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و لۆکاڵی دەکەین لەماوەیەکی زەمەنیدا کە سازانی لەسەربێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستبکرێتەوە بە رەوتە دیموکراسییەکە لەژێر سەقفی دەستورو لێکتێگەیشتندا بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی وڵاتدا بێتەوە."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]