سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لە ھەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو کۆمەڵێک خەڵکداو سێ کەس گیانلەدەستدەدەن

زێد نیوز:

پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ(ھەینی)، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە شەقامی ١٠٠ مەتری، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر خۆی کردووە بەنێو کۆمەڵێک خەڵکداو لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان ئەفسەری پۆلیس بوون لە بەغداو ھەروەھا ئەفسەرێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا وتی، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی ھاتوچۆو لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری لەنزیک سپۆرت سەنتەر، دوای گەیشتنی ھێزەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھۆندا-فۆلستەر، بەخێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک ھاوڵاتیدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە، دوو ئەفسەری پۆلیسی عێراق کە لەبەغدا ئەرک دەبینن بەناوەکانی (ملازم دیانا محەمەد فەرەج) و (رەسل کەمال عەبدولڕەحمان) و ھەروەھا ھاوڵاتی (نور محەمەد فەرەج) گیانیان لەدەستداوەو ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیسیش بەناوی (ملازم ئەفنان ئیبراھیم تاھر) برینداربووە کە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی مەترسیدارە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەناوی (ز. م. ج.) دەستگیرکراوەو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]