سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

وتارخوێنی نوێژی ھەینی یەکگرتوو: شکستخواردووەکان جارێکی تر ناگەڕێنەوە دەسەڵات

زێد نیوز:

موھەنەد موسەوی، وتارخوێنی نوێژی ھەینی یەکگرتوو کە ئەمڕۆ(ھەینی) بە ئامادەبوونی سەدان ھەزار لایەنگری سەدر لە گۆڕەپانی ئاھەنگەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێوەچوو، لە وتارەکەیدا رایگەیاند، مەرجەعییەت دەرگای بەڕووی "حزبە خۆسەپێنەکان"دا داخستووەو شکستخواردووەکان جارێکی تر ناگەڕێنەوە دەسەڵات.

موھەنەد موسەوی، لە وتارەکەیدا ئەوەشی وت"عێراق بووەتە دیلی گەندەڵی و حکومەتە تەوافوقییەکان بوونە مایەی بەھەدەردانی پارەیەکی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بەرھەمی حیزبە خۆسەپێنەکانە." 

جەختیشیکردەوە "گەیشتووینەتە ئەنجامێکی شەرمەزارکەر، لەوانەش نەبوونی متمانە بە چینی سیاسی".

وتارخوێنەکەی نوێژی ھەینی یەکگرتوو، دووپاتی کردەوە کە "پرۆژە چاکسازییەکەی موقتەدا سەدر" سەرکردەی رەوتی سەدر، بەردەوام دەبێت.

وتیشی"ئێمە ھاوسۆزی خۆمان لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕادەگەیەنین بە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت".

موسەوی داوای لە "عێراقییەکان کرد بۆ داواکردنی چاکسازی ڕاپەڕن"، ئاماژەی بەوەشدا کە "خۆشەویستی نیشتمان پێویستی بە قوربانیدانی کات و گیان ھەیە."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]