سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕ باس لە سێ دەرمان دەکات کە کاریگەری خراپیان لەسەر نەخۆش ھەیە

زێد نیوز:

پزیشکێکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و فەقەڕات سێ جۆر دەرمان دەستنیشان دەکات کە کاریگەری خراپیان بۆ سەر بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن ھەیە.

دکتۆر ھێمن مەحموود ئاغا، پزیشکێکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و فەقەڕات لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردەوە، ئاماژە بەوە دەکات "نەخۆشێک چۆتە لای پزیشکێک بۆ ئازاری ئەژنۆ سێ دەرمانی لە ھەمان جۆر بۆ نوسیوە بەڵام بە شێوەی جیاواز وەک دەرزی و حەب و شاف، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو دەرمانە کاریگەری خراپیان بۆ سەر بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن  و دروست کردنی برینی گەددە ھەیە و کوالێتیشیان زۆر نزمە. نەخۆشەکەش تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵە و زەختی بەرزە!!". 

دکتۆر ھێمن روونیکردەوە "ھەمیشە گرنگە بزانی دەچیتە لای چ دکتۆرێک دوای ھەرزانی و قەرەباڵغی ناکەوی، گرنگە بزانی ئەو پزیشکە پسپۆڕیەکەی چیە و شەھادەکەی چیە و تا چەند بڕوا پێکراوە، پزیشکێک خاوەنی شەھادەیەکی بڕوا پێکراو ئەگەر چاکیشت نەکاتەوە توشی کێشەی گەورەترت ناکا و نەخۆشیەکەت ئاڵۆزتر ناکا". 

دەشڵێت "لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو پزیشکان بەڵام ھەندێک ھەڵە ھەیە بە ھیچ جۆریک ھی ئەوە نیە چاوی لێ بپۆشرێ، دڵنیام پزیشکانی ئێمە بە گشتی خەڵکی زیرەک و لێھاتوو و بە ویژدانن بەڵام لێرە و لەوێ ھەندێک پزیشک ھاتونەتە شارەکەوە کە بێ وێژدانەنە دەرمانی خراپ و نا پێویست بە قورگی نەخۆشدا دەکەن". 
داوا لە نەخۆشیش دەکات کە ھۆشیار بێت لەوەی کە دەچێتە لای کێ و کێ ھەڵدەبژێرێت وەکو پزیشک کە چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی بکات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-07-22
زیاتر...
123


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]