سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

چاوەکان لەسەر موقتەدا سەدڕن، سبەینێ چی روودەدات؟

زێد نیوز:

بڕیارە سبەینێ (ھەینی) لەسەر داوای موقتەدا سەر، رێبەری رەوتی سەدر لایەنگرانی رەوتی سەدر لەناوچەی سەدری شاری بەغدا نویژێکی بەکۆمەڵ ئەنجام بدەن کە سەدر خۆی ناویناوە "نوێژی یەکگرتوویی".

لەگەڵ ئەوەی دیار نییە ھێشتا کە ئایا موقتەد سەدر خۆی بەشداری لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییە دەکات یان نوێنەرێکی دەنێرێت، بەڵام زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە ئەوەی بەیانی لە ناوچەی سەدر روودەدات تەنھا نوێژکردنێکی بەکۆمەڵ نییە بەڵکو نویژێکی سیاسییە و وەڵامدانەوەیە بۆ چەند لایەنێکی نێوخۆیی و دەرەکی نەیاری سەدر. 

وەک لە نوێترین پەیامی موقتەدا سەدریش دەرکەوت رەنگە گردبوونەوەکە وەڵامدانەوەیەک بێت بۆ ئەو تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەی نوری مالیکی کە تیایدا ھێرشدەکاتە سەر موقتەدا سەرد و چەند سەرکردەیەکی تری نەیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەدر لە پەیامەکەدا بە بێنرخ ناوی دەبات و وەک رێنمایش بە ھەوادارەکانی وت "گوێ بە دزەپێکراوەکان مەدەن، ئێمە ھیچ قورساییەکیان بۆ دانانێین". 

لەگەڵ ئەوەی نوری مالیکی بەر لە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی سەدر روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوە دەنگی ئەو نییە و لە رێگەی تەکنەلۆژیای نوێوە لێدوانەکانم ساختەکراوون بەمەبەستی نانەوەی پشێوی، بەڵام وادیارە روونکردنەوەکە نەیتوانیوە باوەڕ بە موقتەدا سەدر بھێنێت. 

ھەرچۆنێک بێت لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی عێراق، ھەموو چاوەکان لەسەر جوڵەکانی موقتەدا سەدرن و بانگەشەکردنیش بۆ ئەنجامدانی ئەو نوێژە بەکۆمەڵە نەیارەکانی سەدری زۆر سترێس کردووە و دەترسن ئەمە سەرەتای تێکدانی ھەموو شتەکان بێت و بەناچاری وڵات بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت بەرێت. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-07-14
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]