ناسا وێنەیەکی رەنگاو رەنگی گەردوونی بڵاوکردەوە
زێد نیوز:
(ناسا) یەکێک لە وێنە سەرسامکارەکانی (تلسکۆبی ئاسمانیی جێیمس وێب)ی بڵاوکردەوە کە تیایدا سەدان گەلەئەستێرە بەوردترین و نایابترین شێوە دەرکەوتوون.
بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان) لەبارەی وێنەکەوە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "(ناسا) یەکێ لە وێنە سەرسامکارەکانی(تلسکۆبی ئاسمانیی جێیمس وێب) لە درێژە شەپۆلی ژێرەوەی سوور بۆ ناوچەی ناسراو بە (ھێشووی گەلەستێرەیی SMACS ٠٧٢٣) بڵاوکردوە کە تیایدا سەدان گەلەستێرە بە وردترین و نایابترین شێوە لە قووڵترین خاڵی نێو گەردوونی بینراودا دەرکەوتوونە.... لە کاتێکدا ھێشتا وێنە سەرەکییەکە بڵاونەکراوەتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ ٢٠٢٢.٧.١٢ بڵاوبکرێتەوە!".
|
زیاتر...