ڤیدیۆ.. ژیانی حاجییەکی ئەڵمانی رزگار دەکرێت کە دووچاری جەڵتەی دڵ ببوو
زێد نیوز:
کادرە پزیشکییەکان لە بەشی دڵ لە شاری پزیشیکیی شا عەبدوڵڵا لە وڵاتی سعودیە توانییان ژیانی حاجییەکی ئەڵمانی رزگار بکەن کە تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
وەزارەتی تەندروستی وڵاتی سعودیە، ئەمڕۆ (یەکشەممە، ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "تیمێکی شاری پزیشکیی شا عەبدوڵڵا توانییان بە دانانی کەپسولی تایبەت بە دڵ ژیانی حاجییەکی ئەڵمانی رزگار بکەن کە تووشی جەڵتەی دڵ ببوو".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە "لەم ساڵانەی دوایدا شاری پزیشکیی ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵ ئەو کەپسولە بەکاردەھێنێت کە لە رێگەیەوە بەبێ بەکارھێنانی کێبڵ و وایەر و لە رێگەی قەستەرەیەکی ناوەکییەوە بۆ نەخۆش دادەنرێت و لێدانی دڵی نەخۆش رێکدەخات".
ئاماژە بەوەش کراوە " تێچووی ئەو کەپسولە زۆر گرانە بەڵام بۆ نەخۆشەکانی سەردانیکەرانی حەج بەبێ بەرامبەر دادەنرێت".
|
زیاتر...