گەنجێکی کورد بە پلەی نایاب بڕوانامەیەکی گرنگی لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێنا
زێد نیوز:
ئالان عارف بە پلەی نایاب بەکالۆریۆسی لە زانستی مێشک و دەمار لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێنا
ئالان سێ ساڵ، بەدوای یەکتر پلەی نایابی بەدەستھێناوە ( Triple first ) ، بەمەش دەچێتە ڕیزی بلیمەتەکانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کامبریج.
کامبریج بەوە ناسراوە کە تاقیکردنەوەکانی زۆر زەحمەتن و دەرچوون بە پلەی نایاب زۆر زەحمەتە.
ئالان لە مانگی نۆیی ئەمساڵ دەچێتە پۆلی چوار و دەست بە خوێندنی کلینیکی دەکات. خوێندنی کۆلیژی پزیشکی لە کامبریج شەش ساڵە و خوێندکاران دوو بەکالۆریۆس بەدەست دەھێنن.
|
زیاتر...