ئامارێکی نوێی نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی راگەیەندرا
زێد نیوز:
بەڕێوبەری خۆپاراستن لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لەپارێزگای سلێمانی کەمیکردووە".
ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) د.رزگار عەلی لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوە کرد کە لەئێستادا لە پارێزگای سلێمانی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە کەمیکردووە".
ناوبراو داوای لە فڕۆشیار و خاوەنی چیشتخانەکان کرد کە سەوزە بەکارنەھێنن و داواشی لە ھاوڵاتیان کرد کە خواردن تەنھا بۆ یەک ژەم لێ بنێن و ئەگەر مایەوە لە بەفرگردا بپارێزرێت.
لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا د.رزگار عەلی روونیکردەوە "چاودێری ئەو شەمعانەش دەکەن کە بەھۆی کەمئاوییەوە ئاو بە ھاوڵاتیان دەفڕۆشن و داوای لە خانەوەنی تانکەرە ئاوەکان کرد کە بەبێ تێکردنی کلۆر ئاو نەگوێزنەوە و نەیفڕۆشن".
ھۆشداری دایە ھاوڵاتیان کە ئاو لە تەنکەری رەنگ شین نەکڕن و تەنکەرە رەنگ سپییەکان ئاوەکانیان خاوێنە و لەو جۆرە تانکەرانە ئاو بکڕن.
|
زیاتر...