سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند ژنێکی بە ماددەی ھۆشبەر راگەیاند

زێد نیوز:

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ١١ ژنی بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر، راگەیاند.

ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) یاسین عەبدولسەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەری ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد "لەو شەش مانگەدا ٢٤٠ تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراوون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە". 
وتیشی " لەو رێژەیەش ١١ تۆمەتبار لە رەگەزی مێ بووە و ٦٧ تۆمەتباریان بازرگانییان پێوە کردووە و ١٧٣ تۆمەتباری دیکەیان ماددەی ھۆشبەریان بەکارھێناوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-26
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]