سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەرپرسێک لە حکومەتی ھەرێم بە رووداوی ھاتووچۆ کۆچی دوایی کرد

زێد نیوز:

پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوێکی ھاتووچۆ، راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە کراوە "بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) لەسەر رێگەی کەلار -کفری، نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی لەجۆری لاندکروزەر وەرگەڕاو سەرنشینێک گیانی لەدەستدا".    
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "سەرنشینەکە پلەی عەمیدە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی (ئاری محەمەد تۆفیق)  ناسراو بە (عمید لاوچاک) لەدایکبووی ١٩٧٠ و دانیشتووی شاری سلێمانی". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-26
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]