حجز کرایە سەر ئەو ژمارە جوانانەی کە دانرابوو بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەداری ھاتووچۆی سلێمانی
زێد نیوز:
لەژێر فشاردا حجز خرایە سەر ئەو ژمارە تایبەت و جوانانەی کە دانرابوو بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەداری بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی و مامەڵەکانیان راگیرا.
لەنووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی خۆشەویست جەمال، بەڕێوبەری ھاتووچۆی سلێمانی لەسەرە، داوا لە بەشی تۆمارکردن، داواکان و لێکۆڵینەوە و ژمێریاری و وردبینی و ئایتی کراوە کە کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی ھێمای مامەڵەنەکردن و رایی نەکردنی مامەڵەکانی تایبەت بەو ژمارانەی کە ھاوپێچی نووسراوەکە کراوە.
|
زیاتر...