سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لەبارەی بەنزینەوە بریارێک لە بەرژەوەندی تاکسی و پاس درا

زێد نیوز:

پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند "بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تەنھا بدرێتە شۆفێرانی تاکسی و پاس".

ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوە کرد "بەنزینی ٦٩٠ دینار تەنھا دەدەنە شۆفێرانی تاکسی و پاس و بەسیستمی تاک و جووت دابەش دەکرێت". 

وتیشی "سیستمی تاک و جووت بۆ پێدانی بەنزینی ٨٠٠ دیناری نامێنێت". 

پارێزگاری ھەولێر روونیکردەوە کە ناوی ئەو بەنزینخانانەش ئاشکرا دەکەن کە دەستکاری کوالیتی بەنزین دەکەن. 

وتیشی "بڕیاری کەمکردنەوەی باج لەسەر ھاوردەکردنی بەنزین وەکو خۆی ماوەتەوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-26
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]