سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دڵنیاییەک لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان

زێد نیوز:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و بەرپرسانی دیکەی ئەمنی، شەوی رابردوو، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ھێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان وەکو حکومەتی ھەرێم بەھیچ شێوەیەک رێگر نین لەبەردەم ھاتووچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لەڕوونەدانی لەو جۆرە ھێرشانە.
لەکۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە؛ ھێرشەکان ھیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرھەمھێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی ھاوڵاتییان پارێزراو دەبێت. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-26
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]