سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

چۆن چەوری ورگت دادەبەزێنیت؟ رونکردنەوەی پزیشکێکی پسپۆڕ لەو بارەیەوە

زێد نیوز:

ڕێجیمی دابەزینی ورگ : 🔹سەرەتا پێویستە ھۆکارەکانی کۆبووونەوەی چەوری ورگ و جۆری ورگ دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت بە گوێرەی توانا

🔸یەکەم ڕۆژ :
-بەیانی :
١ ھێلکەی کوڵاو و سێ دەنک زەیتوون و ١ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
ـــ نیوەرۆ:
٣ شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + ۱ قاپ زەڵاتە
ــــ ئێوارە :
یەک قاپ لۆبیای کوڵاو + تەماتەی کاڵی
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
🔸 دووەم ڕۆژ :
ــ بەیانی :
١ قاپ ماستی کەم چەوری + ٣ دەنک زەیتوون + ١ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ:
۱۰۰ گرام گۆشتی سوورکراوە بە چەوریەکەی خۆی یا زەیتی کەتان + یەک قاپ زەڵاتە
ــــ ئێوارە :
یەک قاپ زەڵاتەی گەورە + ۱ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
🔸سێەم ڕۆژ :
ــــ بەیانی :
دوو پەنیری کرافتی سێگۆشە + ٣ دەنک زەیتوون + کووپێ چای سەوز یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ:
دوو شیش گۆشتی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە + بیبەری توند و ئاوی لێمۆ
ــــ ئێوارە :
یەک قاپ فاسۆلیای سەوز + کاھوو + ١ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
🔸چوارەم ڕۆژ :
ــــ بەیانی :
چوار گوێز + ١ کەوچکی زەیتی زەیتوون + ١ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ:
چارەکێ مریشکی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە
ــــ ئێوارە :
یەک قاپ ماست + شویت + کاھوو
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
🔸 پێنجەم ڕۆژ :
ـــ بەیانی :
٣ دەنک زەیتوون + ١ ھێلکەی کوڵاو + ١ کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ:
سێ شیش گۆشتی برژاو + ٢ شیش تەماتەی برژاو + قاپێک زەڵاتە
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
ــــ ئێوارە :
یەک قاپ ماست + شویت + خەیار
🔸شەشەم ڕۆژ :
ــــ بەیانی :
نیو پیاڵە بادام + ٣ دەنک زەیتوون + ١ کووپ چا یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ:
۱ ماسی برژاو + زەڵاتە
ــــ ئێوارە :
۱ قاپ لۆبیای سەوز + زەڵاتە
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
-🔸 حەوتەم ڕۆژ :
ــــ بەیانی :
قاپێک ماستی مەڕ بێ سەرتوێژ + ٣ دەنک زەیتوون + کووپێ چا یا قاوەی سەوز
ــــ نیوەرۆ :
٤ شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە یا کاھوو
ـــ ئێوارە :
ــــ ۱ قاپ زەڵاتەی گەورە و یەک قاپ پاقلەی کوڵاو
سەعات نۆی شەو :
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
--- لە نێوان ژەمەکان دەتوانرێت یەک پەرداخ میوەی ڕێگاپێدراو بخورێت کە بریتین لە بلۆبێری ، شلیک ، ئەڤۆگادۆ ، ھەرمێ ، کێوی ، سێوی سەوز ، ھەنار ، ڕۆژی دوو جار یان یەک بۆ دوو پیاڵە بادام یان دەنکە کوولەکە یا گوڵەبەڕۆژە یا سەوزەی وەک کاھوو و خەیار .
---- وەرزش کردن ڕۆژانە بۆ ماوەی سەعاتێک یان زیاتر بەڵام پێویستە بە تەنھا وەرزشی ورگ نەکرێت بەڵکو وەرزشی تریش بکرێت.
--- زوو نووستن و زوو ھەستان خاڵی سەرەکی نەھێشتنی ورگ و دروست نەبوونەوەیەتی .
--- وەرگرتنی تەواوکەری خۆراکی وەک ئۆمێگا سێ و ڤیتامین دی ئەگەر پێویست بکات .
--- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم ھەر سەعاتە وپەراخیک .
--- دوور کەوتنەوە لە خواردنی شەکری سپی و شیرینی و ئیشی ھەویر و خواردنەوە گازی و وزەبەخش و کحوولیەکان .
--- خواردنەوەی چا و قاوەی سەوز یا ڕەش ڕێگە پێدراوە بە بڕی سێ بۆ چوار کووپ ڕۆژانە بەڵام بێ شەکری سپی ، ئەکرێت شەکری ستیڤیا یا حەپی شیرینکردنەوە بەکاربێت
▪️دکتۆر کامەران رسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-24
زیاتر...
123


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]