سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی ھەرێم وادەی کۆتایھاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند

زێد نیوز:

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوھەوای ناوچەکانی کوردستان و وادەی کۆتایھاتنی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بڵاوکردەوە کە رووی لە ناوچەکە کردووە.

لە راگەیەندراوێکی بەشەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)دا ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی دێت کە رووی لە ناوچەکە کردووە". 

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو
ئەمڕۆ ٢٣- ٦- ٢٠٢٢
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت, لەگەڵ بونی تۆزێکی سووک ، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریەکەی نامێنێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠- ٢٠) کم/س
ئاراستەی با / خۆرھەڵات و باکوری خۆڕھەڵات
مەودای بینین / ( ٧ - ٩ ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی ٢٤- ٦- ٢٠٢٢
کەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێک پەڵە ھەور .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی ( ١ تــا ٢ ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا.
خێرای با / خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠ )کم/س.
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە
مەودای بینین / ( ٨ – ١٠ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٣٨
سڵێمانی : ٣٨
دھۆک : ٣٦
کەرکوک : ٤١
ھەڵەبجە : ٤٠
سۆران : ٣٨
راپەرین : ٣٩
گەرمیان : ٤٣
بەشی پێشبینی / ٢٣- ٦- ٢٠٢٢



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]