وادەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی ھاووڵاتیان دیاری کرا
زێد نیوز:
وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند "لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراکی بەسەر ھاووڵاتیان لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە، دابەش دەکرێت".
عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ دەگاتە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە و لەرێگەی بریکارەکانەوە بەسەر ھاووڵاتیان دابەش دەکرێت".
جەختیشی کردەوە "ھەموو مادەکانی خۆراک بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن و لە یەک کاتدا بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت".
بەشی ھەر تاکێک لەو خۆراکەی کە دابەش دەکرێت بریتییە لە : شەکر- یەک کیلۆ گرام، زەیت- یەک دەبەی یەک لیتری، دۆشاوی تەماتە- یەک قوتوی ٤٠٠ گرامی، پاقلەمەنی- ٥٠٠ گرام، لەتکە نۆک- ٥٠٠ غرام، برنج- ٣ کیلۆگرام".
|
زیاتر...