سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

زێد نیوز:

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بە بەشداری ھاوپەیمانان گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی زیاتر و پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش دەکەن".

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) ستار چاوشین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان٢٤ی راگەیاند "شاندەکەی وەزارەتی پێشـمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق عیسا عوزێری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئەندامیەتی جێگرانی سەرۆک ئەرکان و بەڕێوەبەری گشتییەکان دەچینە بەغدا".

وتیشی "لەم سەردانەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکان و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و پێکھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەکە و دابینکردنی لایەنی لۆجستی و کێشەی قوتابیانی کۆلێژەکانی سەربازی، کە لە بەغدان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بە ئامانجی گەیشتنە رێککەوتن لێکتێگەشتنی باش".

وتیشی "لەم کۆبوونەوانەدا بەرپرسانی ھاوپەیمانان بەشداری گفتوگۆکان دەکەن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]