سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لەھەفتەی داھاتوو نرخی بەنزین دادەبەزێت

زێد نیوز:

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی ھەولێر رایگەیاند "لە ھەفتەی داھاتوەوە نرخی بەنزین دادەبەزێت".

سیروان عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی ھەولێر لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە (زێد نیوز) بینیوویەتی ئاماژەی بەوە کرد "لە ھەفتەی داھاتوودا بڕیارە پاڵاوگەی لاناز لە ھەرێمی کوردستان بکەوێتە کار و ئەو کات نرخی بەنزین دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت". 

وتیشی " پاڵاوگەی لاناز رۆژانە لەتوانای ھەیە دوو ملیۆن لیتر بەنزین بخاتە بازاڕەوە". 

ئاماژەی بەوەش کرد "بەکەوتنە کاری ئەو پاڵاوگەیە و خستنە بازاڕی ئەو بڕە بەنزینە نزیکەی ٢٠٠ دیناری دیکە لە ھەر لیترێکی بەنزین دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت". 
روونیشیکردەوە "بەھۆی خستنەبازاڕی بەنزینی ٦٩٠ دیناری و ٨٠٠ دیناری نرخی بەنزین لە بازاڕەکان جێگیربوونی بەخۆیەوە بینیوە". 

جەختیشی کردەوە "ئەو بەنزینەی کە لەلایەن پاڵاوگەی لاناز دەخرێتە بازاڕەوە کوالیتێکی زۆر باش و بەرزی ھەیە". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]