سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کۆچبەرێکی کورد کوژرا کە خەڵکی شاری ھەولێرە

زێد نیوز:

دەزگای لوتکە رایگەیاند "لە ئەنجامی شەڕی نێوان ژمارەیەک لە کۆچبەری کورد و عەرەب لەسەر رێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، دوو کۆچبەر کوژران کە یەکێک لە گەنجە کوژراوەکان گەنجێکی شاری ھەولێرە".

لە راگەیەندراوێکی دەزگای لوتکەدا ئاماژە بەوە کراوە "دوای بەڕێکەوتنی پۆلێک کۆچبەری بە نەتەوە کورد و عەرەب لە ڕێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئەورپا لە ڕۆژی شەممە ناکۆکی و شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکی کۆچبەر ڕوودەدات کە لەنەتەوەی کورد و عەرەبن لەنزیک کۆزۆفۆ لە ئەنجامدا دوو کەس دەکوژرێت و چەند کەسێکی دیکەش بە فیشەک بریندار  دەبن کە یەکێک لە کوژراوەکان کوردە". 

ئەوەش روونکراوەتەوە "جێگر شێرکۆ حەسەن-ی تەمەن  ٣١ ساڵ  ھاوڵاتیەکی خەڵکی شاری ھەولێرە ماوەی سێ ساڵە بە ئامانجی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا، کوردستان جێ دەھێڵێت لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا دەکوژرێت". 

دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە "بە وتەی خێزانەکەی کۆتا جار کە قسەیان لەگەڵ کوڕەکەیان کردوە ڕۆژێک پێش گیان لەدەستدانی بووە،  خێزانەکەی داوایان لە دەزگای لوتکە کردووە کە تەرمی ڕۆڵەکەیان بگەڕێننەوە بۆ ھەرێمی کوردستان".
ئەوەش ھاتووە "ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بەڵێنی بە خێزانی شێرکۆ داوە کە ھەوڵی تەواوەتی بدات بۆ  گەڕانەوەی تەرمی کورەکەیان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]