سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ژنێک لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەیدا لە رووباری چۆمان خنکا

زێد نیوز:

بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ(چوارشەممە) ژنێکی تەمەن ٤٣ ساڵ لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەیدا، لە رووباری چۆمان خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمرۆ چوارشەممە کاتژمێر (٦:٤١) ی ئێوارە ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە رووباری چۆمان نزیک پردی حافیز، دەستبەجێ تیمی ئامادەباشی بنکەی بەرگری شارستانی خانەقا دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، بەپێی راپۆرتی بنکەی ناوبراو بەرلەوەی بگەنە شوێنی رووداو تەرمی قوربانیەکە دەرھێندراوە لە لایەن ھاوڵاتیانەوە کە ئامادەییان ھەبووە لەم شوێنە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، خنکاوەکە ئافرەتە بە رەگەز عەرەبەو ناوی (فڤا علی ناێر)ە لە دایکبوی ساڵی (١٩٧٩)یەو دانیشتووی رانیەیە بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ کەسوکارەکەی رووی لەم ناوچەیە کردبوو.

بەرگری شارستانی سۆران ئاشکراشیکردووە، ھۆکاری رووداوەکە منداڵەکەی بووە کە کەوتۆتە ناو روبارو ئەویش بەمەبەستی رزگارکردنی بەدوایدا خۆی فرێ داوەو خنکاوە منداڵەکەشی رزگار کراوە .

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا حەوت ھاووڵاتی لەرووبارەکانی سنوری سۆران خنکاون.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]