سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە چوار کاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت

زێد نیوز:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئینتەرنێت ئاگاداردەکاتەوە، لە رۆژانی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە ماوەی مانگێك دەخایەنێت، بۆماوەی چوار کاتژمێر ئینتەرنێت رابگرین و "ھەر کۆمپانیایەکیش بڕیارەکە جێبەجێنەکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی کردووە، تێیدا ھاتوە، بەبڕیاری کۆبوونەوەی وەزاری بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە، ھەروەھا ئاماژە بە داواکاری وەزارەتی پەروەردە و ئاگاداری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەھاوکاریان لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ئامادەیی بۆ خولی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەپێی خشتەی دیاریکراو، بڕینی کاتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت جێبەجێدەکرێت لەکاتژمێر ٦:٣٠ خولەک تاوەکو ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارەش لە پێناو نەھێشتنی دیاردەی گزی (غش)ی خوێندکارانە کە پاڵپشتی سەرەکیان بەکارھێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکردوە، "ئەو کۆمپانیایەی بابەند نەبێت بەبڕیاری راگرتنی ئینتەرنێت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەپێی یاسا و رێنمایی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەھەموە بەشەکانیەوە لە رۆژی ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و بۆ مانگێك بەردەوام دەبێت و هەفتەی دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]