سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی: بەتانییەکانتان بکەن بە دوو نەفەری و بە تەنیا مەخەون

زێد نیوز:

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لەزانکۆی ئەریزۆنا، ئەوانەی لەگەڵ ھاوژین یان ھاوسەرەکانییان دەخەون، خەویان باشترە لەوانەی کە بەتەنیا دەخەون. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە ئەوانەی (بەتانییەکەیان دوو نەفەرییە) لەگەڵ ھاوژینەکانییان بەیەکەوە لەسەرجێگا دەخەون، زۆربەی شەوەکان کەمتر تووشی بەدخەوی و ماندوویی دەبن و کاتی زۆرتر دەخەون بەراورد بەوانەی کە (بەتانییەکەیان یەک نەفەرییە) بەتەنیا دەخەون.

د.محەمەد خۆشناو کە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ئاماژە بەوە دەکات "توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە کە ئەوانەی لەگەڵ ھاوژینەکەیان دەخەون، زووتر خەویان لێدەکەوێت، زۆرتر لەخەودا دەمێننەوە کاتێک خەویان لێدەکەوێت و ئەگەری تووشبوونییان بە گیرانی ھەناسە لەخەودا کەمترە. ئەوەشمان بیرنەچێت ئەوانەی منداڵەکەیان لەگەڵییان دەخەوێت، زۆرترین شەوەکان کێشەی بەدخەوییان ھەبووە". 

بەگوێرەی توێژینەوەکە "بەیەکەوە خەوتن لەگەڵ ھاوژینەکەت دەبێتە ھۆکاری کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی و گرژییەکان. توێژەرەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەمەئاستی دڵتوندیش کەم دەکاتەوە و پەیوەندی و پاڵپشتیی ھاوژیینەکان تۆکمەتر دەکات و پەیوەندییەکی بەختەوەر دروست دەکات. بەڵام خەوتنی منداڵ لەتەنیشتت ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی فشاری دەروونی".

ئاماژە بەوەش کراوە "خەوێکی ڕۆمانسی لەگەڵ ھاوژینەکەت یان ھاوسەرەکەت سوودی دەروونی و جەستەیی یەکجار زۆری ھەیە. توێژینەوەکە ئەنجامدراوە لەسەر داتای ١٠٠٧ کەس لە پەنسلڤانییا  کە بەشدارییان کردووە لە پرۆژەی (SHADES).

د.میکێل گرادنەر، بەڕێوەبەری پرۆگرامی توێژینەوەکانی خەو و تەندروستی و توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە وتی (ئەنجامەکانمان ئەوەمان پێدەڵێن کە نووستن بەتەنیا، لەگەڵ ھاوژینەکانمان، لەگەڵ منداڵەکانمان یان لەگەڵ ئاژەڵەکانمان کاریگەری لەسەرمان ھەیە، زۆر سەرمان سوڕما کە بینیمان کە ئەمە چەند کاریگەریی ھەیە).



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-12
زیاتر...
123
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]