سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

پەیامی خانمە ھونەرمەندی دیاری کورد گەزیزە لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونیدا

زێد نیوز:

خانمە ھونەرمەندی دیاری کورد گەزیزە عومەر لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لە ٦٠ ساڵی تەمەنم ئەزانی چیم دی؟

زۆرێکم بینی لە ئازاری قورسی رۆژگار کەمێکیش خۆشی
دنیایەک لەمپەری پڕ لە درک و داڵ ھاتنە سەر ڕێم  چەند رێگایەکی راستەو رێکیش 
عەشاماتێک لەکەسانی ھەزارڕوی ناشیرین لە دۆست و خزم و بێگانە، چەند کەسانێکی جوانیش". 

دەقی پەیامەکەی ھونەرمەند گەزیزە عومەر: 

من و ٦٠ ساڵ پێکەوە وەک دووانە  بە رێمان کرد ھەردوکمان ھاورێیەکی بەوەفابوین بۆ یەکتری
ئەم بەیانیە کە لەخەو ھەڵسام سەیری مۆبایلەکەمم کرد کۆمەڵێ لە ئازیزان بە نامەو گوڵ چوار دەوری موبایلەکەمیان رەنگ دە کرد ئەو کاتە زانیم خۆ ئەمە ئەو ڕۆژەیە..
 بە٦٠ ساڵی تەمەنی خۆمم وت:  چەند پەلەت کرد خۆ دەستم نوقاند کاتێ کردمەوە فڕیت وەک ئەوەی نەبوبیت!!
ئەزانی چیم دی؟؟ 
 زۆرێکم بینی لە ئازاری قورسی رۆژگار کەمێکیش خۆشی
 دنیایەک لەمپەری پڕ لە درک و داڵ ھاتنە سەر ڕێم  چەند رێگایەکی راستەو رێکیش... 
عەشاماتێک لە کەسانی ھەزار ڕوی ناشیرین لە دۆست و خزم و بێگانە، چەند کەسانێکی جوانیش
زۆرم خوێندەوە و  گەلێکیشم  وت  گەلێکیشم بینی زۆریشسم نوسی بەڵام ھێشتا نە ئەوەم خوێندۆتەوەکە دەبو بیخوێنمەوە خۆ ئەوەشم نەوتوە کە دەبو بیڵێم ھێشتا ئەوەشی کە لە رۆحمدا دەکوڵێ نەم نوسیوە..... 
ئیتر چۆن ڕاستیەکان بدۆزمەوە؟؟ 
بەڵام تاکە شتێک کە بەردەوامی دامێ ورەو ئارامیم لە بەردەم لابردنی تاوێرە بەردەکاند ا بوو
  کەچی بە ھەمو ئازارو فرمێسکەکانمەوە گەیشتمە ئەو کۆتاییەی کە بڵێم چاوەکانی ھەسارە گوڵی و ھەیاسی خاس کە لێیان دەڕوانم  پێم دەڵێن ھێشتا ژیان پڕ پڕە لە جوانی و جوانە بەڵام گرنگ چۆن جوانیەکان دەدۆزیتەوە بە تواناکانی خۆت. 
سوپاس و پێ زانینم بۆ ھەمو ئەو ئازیزانەی بە نامە پیرۆزباییان لێ کردوم.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-10
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]