ھونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
زێد نیوز:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) ھونەرمەندی شێوەکاری بەئەزموونی شاری ھەولێر و باشوری کوردستان مامۆستا(فەیسەڵ عوسمان، کۆچی دوایی کرد.
ھونەرمەند ساڵی ١٩٥٦ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی بەغدایە و پێشانگەی لە زۆربەی وڵاتاندا کردۆتەوە بەشداری پێشانگەو سمپۆزیۆمەکانی رەنگی ئاوی کردووە لەوانە پراگ. ئیتاڵیا. دوبەی. ھۆلندا. ژاپۆن. ئەرمینیا. جۆرجیا. مەغریب. میسر. عێراق و سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان.
|
زیاتر...